بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی شەممە لەدیداری ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی "بەرەنگاربوونەوەی بایکۆت" ی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە شەڕی دەروونیی میدیا دوژمنکارەکان لە پاڵپشتی کردنی سیاسەتی گوشاری زۆرینەی ئەمریکا دژ بەئێران، وتی: خەڵکی خۆراگری ئێران، سەرباری تەحەمول کردنی گوشاری قورسی ئابوری، لەبەر بەئاگابوون، چاودڵڕوونی و هۆشمەندیی، پێملی ئەو شەڕە نەبوون و دوژمنیان لە دەسڕاگەیشتن بەئامانجەکانی بێ هیوا کرد.
شەمخانی بە پێشوازیی لە دەسپێشخەریی فراکسیۆنی"بەرەنگاربوونەوەی بایکۆت"ی مەجلیسی ئێران بۆ هێنانەدی یانەی وڵاتانی ئابلۆقەدراو و هاوبەشیی چالاکانە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمی ئابوری ئەمریکا، وتی: خۆڕاگری، کاتێک سەرکەوتوو دەبێ کە هاوڕێ بێ لەگەڵ ڕەوتی چالاکی کردنی بەردەوام وئەو کردە دەتوانێ هەنگاوێکی کاریگەر لەقەڵەم بدرێ لەئاراستەی درێژەی ستراتژیای خۆڕاگریی چالاکانە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: دوژمن بە لە بەرچاوگرتنی ئەزموونەکانی ڕابردوو، پەی بەو ڕاستییە بردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەکان توانایەکی یەکجار بەرچاوی بەدەست هێناوە.
.......
340